وهزارهتی پێشمهرگه:پهكهكه به بهرپرسیار دهزانین لهسهر ژیانی پێشمهرگه سویدیهكه.
دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە:-
نیگەرانین لە چارەنووسی پێشمەرگەی سوێدی خۆبەخش تۆنی ئێکمان
ماوەیەکە پێشمەرگەی خۆبەخش تۆنی ئێکمان لە سنووری شنگال لە لایەن هێزێکی سەر بە پەکەکەوە رفێندراوە و تا ئێستا لە لای ئەو هێزەوە دەستبەسەرە، ناوبراو ماوەیەک لە سنووری کەرکوک و دواتریش لە سنووری شنگال شانبەشانی هێزەکانی پێسمەرگە لە دژی داعش لە سەنگەردابووە. ئێمە نیگەرانیی خۆمان لە بەرامبەر ئەم کردارە دەردەبڕین و هێزەکانی پەکەکە بە بەرپرسیار دەزانین لە ژیانی ئەم پێشمەرگەیە و هیوادارین لە زووترین کاتدا ئازاد بکرێت. وەزارەتی پێشمەرگە لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو هەوڵ و توانای خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ئازادکرانی ئەم پێشمەرگە خۆبەخشە.
28/3/2017