ئامادەکاری دەکرێت بۆ هەناردەکردنی هێلکە و مریشک

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ هەناردەکردنی هێلکە و مریشک.

زیدە محەممەد، بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لەکابینەی نۆیەمدا، بەرنامە و پلانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی دان بوو بە جۆراو جۆرکردنی سەرچاوەی داهات، کە ئابووری کشتوکاڵیش جۆرێکە لە ئابووری کە وڵاتان کە پشتی پێدەبەستن.

گوتیشی، پار ساڵ هەنارمان هەناردە کرد، ئەمساڵیش کارمان لەسەر هەناردەکردنی پەتاتە و هەنگوین و سێوی بەرواری باڵا کرد، واتە پڕۆسەکە سەرکەوتوو بوو، بۆیە دەمانەوێت پلانەکانمان فراوانتر بکەین و، لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ هەناردەکردنی هێلکە و مریشک.

Back to top button