له‌مه‌ودوا هاووڵاتیان ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له كوردستانه‌وه به‌ڕێگای وشكانی گه‌شتی عومڕه بكه‌ن
لەمەودوا هاووڵاتییان ده‌توانن بەشێوەی فه‌رمی له كوردستانه‌وه به‌ڕێگای وشكانی گه‌شتی عومره بكه‌ن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: له مه‌ودوا كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه‌ی ده‌توانن له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی عومره‌كاران به رێگای وشكانی بگوازنه‌وه عه‌ره‌بستانی سعوودیه.
گوتیشی :” ماوه‌یه‌كی زۆره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراق له گفتوگۆ به‌رده‌وامن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گواستنه‌وه‌ی عومڕهكاران به رێگای وشكانی له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رابگهێینن.
راشیگەیاند: به‌رده‌وام دوو نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له سنووری ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر ده‌بن، بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییان و ئه‌نجامدانی كارئاسانی بۆیان له‌كاتی گه‌شتكردنیان .
هەروەها گوتی : ئێمه به‌رده‌وام كارده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌كی پێویست بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت پێشكه‌ش به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.