گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی:بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك بڕیارێكی گرنگ و پێویست بوو.

خواكوڕك

وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت”بە فەرمیکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی شاری کەرکووک، بڕیارێکی پێویست و گرینگ بوو.

 

(مه‌حمود محه‌مه‌د) گوته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سایسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پۆستێكیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌نوسێت” لەم رۆژە مێژووییەدا، پیرۆزبایی لە کوردستانیانی خۆشەویست و خەڵکی خۆڕاگری کەرکووک و ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری ئەو شارە دێرینەی کوردستان دەکەم و، ئومێدەوارم هاوشێوەی شارەکانی دیکەی کوردستان، لە سێبەری ئەو ئاڵایەدا ماف و کەرامەتی گشت پێکهاتەکانی کەرکووک پارێزراو بێت و برەو بە زیاتر تەبایی و پێکەوەژیان بدرێت.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بەرگری لە کوردستانیەتی کەرکووک و سەرجەم شەهیدانی بزاڤی
رزگاریخوازی کوردستان..
سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی بەئەمەک و قوربانی دەری شاری کەرکووکی دڵی کوردستان..
بەرز و شەکاوەبێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان..
براتان
مەحمود محەمەد
۲۸ی ئاداری ۲٠۱۷
Back to top button