سۆران عومەر لەهەموو دۆسیەكان دۆڕاندی مووچەكەی بۆ قەرەبوو تەرخانكراوە

خواكوڕك

ماڵپەری فەرمی كۆمەڵی ئیسلامی لەزاری سۆران عومەر ئاشكرای كرد،  ئەمڕۆ لەكاتی دابەشكردنی مووچەی پەرلەمانی كوردستاندا، مووچەی سۆران عومەر ئەندام پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی یەك لە سەر پێنجی براوە، وەك ئەوەی سۆران عومەر بە ماڵپەری فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە، کە مووچەی مانگی ١ی سێ سەرۆکایەتیەکە دابەشکرا موچەکەم ١/٥ یەک لەسەر پێنجی بڕدراوە بۆ دۆسیەكەی کاک سەفین دزەیی گوتەبێژی حکومەت  واتە مانگانە لەموچەکەم ١/٥ی دەڕوات بۆی تاکو ٦٢ ملیۆن دینار تەواو دەکات”.

ئەمە لەكاتێكدایە كە سۆران عومەر سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان و ئەندام پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی كۆمەڵ پێشتر چەندین جار بە ( تەحداوە) چەندین داتای بڵاو كردەوە، بەڵام ئەو تەحدایەی دۆڕاند لە دادگا و داوای قەرەبووی 62 ملیۆن دیناری لێكراوە و ئێستاش بەپێی بەڵگەنامەیەك كە بڵاوی كردۆتەوە، مانگانە لە مووچەكەی یەك لەسەر پێنجی لێدەبرێت بۆ قەرەبوو كردنەوەكە”.

شایانی باسە پێشتریش مەسرور مەسعود بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان لە دادگاكان دۆسیەیەكی تری لەسۆران عومەر بردەوە، داوای مەبلەغێكی زۆری لێكرد وەك قەرەبوو، بەڵام پاشان لەبەردەم  میدیاكان، پارێزەری مەسرور بارزانی وەك قەرەبوو، تەنها داوای 250 دیناری عێراقی لێكرد”.

پێشتر سۆران عومەر و عەلی حمە ساڵح چەندین داتایان بڵاو كردەوە لەسەر داهاتی نەوت و داهاتەكانی ناوەخۆی كوردستان، بەڵام پاش ئەوەی رێگای دەدگایان لێ گرتنە بەر چەندین دۆسیەیان لەدادگاكان دۆراند”.

بەلگە
Back to top button