بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێکی سەرۆکی حکومەت سەرجەم لایەنەکان راسپێردران
بۆ جێبهجێكردنی بڕیارى سەرۆکى حکومەتى لە بارەى رەخساندنى دەرفەتى کار بە ڕێژەى لە 75% بۆ هاووڵاتییانى هەرێمی كوردستان لە کەرتى تایبەت و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى کرێکاران، كۆبوونهوهیهكی گرنگ به سهرپهرشتی پارێزگاری ههولێر و سهرۆكی فهرمانگهی هەماهەنگی و بهدواداچوون بهڕێوهچوو.
پارێزگای ههولێر، رایگهیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 25ی دیسەمبەری 2023، سەبارەت بە بڕیارى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بارەى رەخساندنى دەرفەتى کار بە رێژەى لە 75% بۆ هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان لە کەرتى تایبەت و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى و دابینکردنى ئاسایشى کار و نەفەوتانى مافەکانی کرێکاران و چاودێریکردنى خاوەن کار و پڕۆژەکان، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوونى حکومەتى هەرێم، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى هاوبەش لە نێوان لیژنەى باڵاى جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە (172) و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئەنجام درا.
پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خراوەتە سەر میکانیزمى جێبەجێکردنى بڕیارى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و جەخت لە جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە (172)ى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان و رێنوێنییه تایبەتییەکانى کرایەوە. بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هاوکار و هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتی گشتى دەستبەرى کۆمەڵایەتى بن لە پێناو لە جێبەجێکردنى بڕیارهكه لە سەرەتاى ساڵى نوێوە.
هەروەها کۆبوونەوەکەدا تەئکید لە پاراستنى مافى کرێکاران لە هەموو بوارەکانى پەیوەست بە پرۆسەى کارکردن و پاراستنى بەرژەوەندییەکانیان کراوەتەوە، و دووپات کاروەتەوە لە سەر هەموو فەرمانگە و دامەزارەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە بەردەوام بن لە چاودێریکردنى خاوەن کار و پڕۆژەکان، لەپێناو دەستەبەرى کۆمەڵایەتى و دابینکردنى ئاسایشى کار و نەفەوتانى مافى کرێکاران.