بابه‌كر زێباری: قۆناغێکی نوێی شەڕی نێوان ئەمریکا و میلیشیاکان لە عێراق دەست پێدەکات
بابه‌كر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق و راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی رایگەیاند: خه‌ریكه دۆخه‌كه له عێراق له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی شه‌ڕی میلیشیاكان و هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كه دۆخه‌كه گه‌وره بوو له ده‌ستی هه‌موان ده‌رده‌چێت، شه‌ڕێكی گه‌وره له‌لایه‌ن گرووپه میلشیاکانی سه‌ر به ئێران و ئه‌مریكا و ئیسرائیل له ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌یه و عێراقیش كراوه‌ته‌وه ناوه‌ندی شەڕه‌كه، ئێستا ئه‌مریكا له سووریاش پێگه‌ی میلیشیاكان ده‌كاته ئامانج، كوشتنی رازی موسه‌ڤی، راوێژكاری باڵای سه‌ربازیی ئێران له سووریا دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، پێگه‌ی رازی له‌ناو سوپای پاسداران گه‌وره بووه و به (قاسم سولەیمانیی بچووك) ناوی ده‌ركردووه و پێشبینی ده‌كه‌ین دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بێت.
گوتیشی: پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مریكا تاكیتكی شه‌ڕ بگۆڕێت و ده‌ست به هێرش بكات، چونكه تائێستا له حاڵه‌تی به‌رگریدا بووه و ده‌ره‌نجام مادام هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر كوردستانیش هه‌یه، ده‌بێت په‌له بكرێت له پێدانی سیسته‌می پاتریۆت و دابینکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەمریکا زۆر گرنگە، واتا سیستەمەکە بۆ ھەر جۆرە چەکێک بێت، وا دەکات پاڵپشتییەکی زۆر باش بۆ ھەرێمی کوردستان بێت، چونکە ئێمە لەوە کەموکوڕیمان ھەیە و زۆریش پێویستمان پێی ھەیە، ئێستا له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌ن تێپه‌ڕیوه و ته‌نیا لای سه‌رۆكی ئه‌مریكا ماوه.
بابەکر زێباری گوتیشی: ئەمریکا خۆی بڕیاری داوە سیستەمی بەرگری بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستانیش دابین بکات، چونکە دەزانن بەردەوام ھەرێمی کوردستان و عێراق بەناوی ئەمریکا بۆردومان و مووشەکباران دەکرێن، ئێستا سه‌رۆكی ئەمریکا ماوه واژۆی بكات، پێشبینی ده‌كه‌ین كه سه‌رۆكی ئەمریکا واژۆی بكات.”