بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزارى ژینگە پارێزى هەولێر: رێکارى یاسایی بەرامبەر ئەو کەس و لایەنە دەگیرێتەبەر کە کەمتەرخەم بووە و کاری نەشیاو و رەفتارى نابەجێی ئەنجام داوە.

بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزارى ژینگە پارێزى هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی شێڵتەری سەگى بێلانەی هەولێر بڵاو کردەوە و رایگەیاند: شێڵتەری سەگى بێلانەى هەولێر لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمى کوردستان، بە تەواوی مەرجە تەندروستی و ژینگەییەکان دروستکراوە و ئاژەڵەکانیش بە پێی ڕێکارە تەندروستیەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت،.

راشیگەیاندووە:” رێکارى یاسایی بەرامبەر ئەو کەس و لایەنە دەگیرێتەبەر کە کەمتەرخەم بووە و کاری نەشیاو وڕەفتارى نابەجێی ئەنجام داوە.

روونکردنەوەیەک لە بارەی شێڵتەری سەگى بێلانەی هەولێرەوە

چەند رۆژیک لەمەوبەر ئافرەتێکی بیانی، سەردانی بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێرى کرد و ئامادەیی خۆی دەربڕی کە بە تیمی خۆبەخش و دابینکردنی دەرمان هاوکاری شێڵتەرى سەگى بێلانەى هەولێر بکات، وەکو بەرێوەبەرایەتی فەرمانگەى ژینگە پارێزى هەولێر، داواکاریەکەمان قەبوڵکرد و سوپاسى هەرکەس و لایەنێک دەکەین کە هاوکارمان بێت، دوێنێ سێشەممە داوای چوونە ژوورەوەی شێڵتەرى کرد و ڕازامەندی پێ درا، ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیار بوو برێک دەرمان ببات وەک یارمەتى بۆ شێڵتەر، بەڵام بەداخەوە لەکاتی چوونە ژوورەوەی بەووشەى نەشیاو بێ رێزیەکی زۆری بەرامبەر بە ستافی شێڵتەر و پزیشکانى ڤێتێرنەری کردووە کە تەمەنێکی زۆریان هەیە لەو بوارەدا، سەربارى ئەوەش خۆی وانیشانداوە کە بەهۆی پاڵپشتی هاوسەرەکەیەوە دەتوانێت هەر کار و رەفتارێک ئارەزوو بکات ئەنجامی بدات، لەگەڵ دوو کەسى دیکە کە هاوکارى بوونە، خۆیان تێکەڵ بە هەندێک بابەت کردووە کە دوور و نزیک پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە (بۆ نموونە ناڕەزاییان دەربڕیوە لەوەى بۆچی خواردن و ئاو لە ناو قەفسی ئاژەڵەکاندا نییە، بێئاگا لەوەى بە پێی رێنمایی ڤێتەرنەری ئەو ئاژەڵی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، نابێ ئاو و خواردنی تا ماوەیەک پێ بدرێت)، ئەوە سەربارى ئەوەى هەوڵی وێنەگرتن و ریکۆردی ڤیدیۆیان داوە لە کاتێکدا پێشوەختە پێیان گوتراوە بەپێى رێنماییەکان هیچ کەس بۆى نییە وێنەبگرێ و وێنەگرتن ڕێگەپێدراو نییە، بۆیە لەلایەن تیمەکانمانەوە رێگریان لێ کراوە تاوەکو کێشە و گرفتی زیاتر بۆ شێڵتەرەکە دروست نەکەن.

بۆ بەرچاووڕونی هاووڵاتییان، شێڵتەری سەگى بێلانەى هەولێر لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمى کوردستان، بە تەواوی مەرجە تەندروستی و ژینگەییەکان دروستکراوە و ئاژەڵەکانیش بە پێی رێکارە تەندروستیەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، وەکو بەرێوەبەراتی خزمەتگوزارى ژینگە پارێزى هەولێریش بەفەرمان و راسپاردەی بەڕێز پارێزگاری هەولێر دەرگای شێڵتەرى سەگى بێلانەى هەولێر بەرامبەر هەر ئاژەڵ دۆستێک کراوەیە کە بیەوێت دەستی هاوکاری و یارمەتی بۆ شێڵتەر درێژبکات و بەگەرمى پێشوازی لێدەکەین و سوپاسى دەکەین، بەومەرجەى ڕێنماییە تایبەتیەکانى شێڵتەر جێبەجێ بکات و پێشێلیان نەکات، بەپێچەوانەوە هەرکەس و لایەنێک ڕێنماییەکان جێبەجێنەکات رێکارى یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر، بۆ ئەو ڕووداوەى ئەمڕۆش ڕوویداوە پارێزگای هەولێر لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکات و رێکارى یاسایی بەرامبەر ئەو کەس و لایەنە دەگیرێتەبەر کە کەمتەرخەم بووە و کاری نەشیاو و رەفتارى نابەجێی ئەنجام داوە.

بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزارى ژینگە پارێزى هەولێر

2023.12.27

Back to top button