دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر خرایە خوارەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، لە پەیخی فەرمی خۆی بڵاویکردۆتەوە:” ئەمشەو کاتژمێر 19:50، لە نزیک گوندی ئاشۆکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خرایە خوارەوە.

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامی خستەخوارەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

Back to top button