گوتەبێژی پارتی پەیامێکی راگەیاند و بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێییه‌كان ئاماده‌یی بۆ دیالۆگ دەربڕی
مەحموود محەمەد، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌كو پارتی ئاماده‌ین بۆ دیالۆگ و راگۆڕینه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی پارێزگاكان.
دەقی راگەیاندراوی گوتەبێژی پارتی:
هاووڵاتییانی به‌ڕێز
له روانگه‌ی بڕوابوونمان به دیموكراسی و پرۆسەی هه‌ڵبژاردن و به‌شداری سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان له پرۆسه‌ی حوكمڕانی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان و كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی فیدرالی، به تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی هۆكارن بۆ سه‌قامگیری و ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان، وه‌كو ڕێككه‌وتنی شنگال و ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی شاری كه‌ركووك.
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی تێبینیمان له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه، به‌ڵام به‌شداریمان كرد له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و، راشكاوانه رایده‌گه‌یەنین، كه تێبێنیمان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌بوو، ج له پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه و چ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌دا، به تایبه‌ت ئاسته‌نگی زۆر بۆ پارتیمان دروستكرا، هه‌ر له گوشارە ئه‌منی و سیاسییه‌كانه‌وه تاكو به‌كارهێنانی لایه‌نی دارایی بۆ كڕینی ویژدانی هه‌ندێك خه‌ڵك، به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتیمان به گڕ و تینه‌وه به‌شداربوون و گرفت و ئاسته‌نگه‌كانیان تێپه‌ڕاند.
ئێستاش دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه، سه‌رباری تێبینییه‌كان و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی، چونكه له قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن دڵنیانین و، دڵنیاین ده‌نگه‌كانی پارتیمان زیاتره له‌وه‌ی راگه‌یاندراوه و، ئه‌م كه‌م و زیادكردنه په‌یوه‌سته به حساباتی سیاسییه‌وه.
جه‌ماوه‌ری خۆشەویستی كوردستان
سه‌رباری تانه و تێبینییه‌كانمان، وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ین بۆ دیالۆك و راگۆڕینه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی پارێزگاكان، له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی، كه پێشتر ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌وه كراوه و، دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی
مه‌حمود محەممەد
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
2023/12/29