هاتووچۆ سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران لە داخستنی چەند شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە و داوای پابەندبوون لە شۆفێران دەکات.

لە ئاگادارییەکەدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێرانی شاری هەولێر دەکاتەوە کە بەهۆی یادی جەژنی سەری ساڵ لە پێناو رێکخستنی هاتووچۆ، ئەم شەقامانە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە ناوشار دادەخرێن لە کاتژمێر 7ی ئێوارە تاوەکوو ئاساییبوونەوەی شەقام:

‌‌‌‌1- شەقامی ئیسکان هەردوو سایدی چوون و هاتن.

2- چوارڕێیانی زەیتونە و داون تاون بەرەو ناو بازاڕ.

3- شەقامی سینەما حە مرا بەرەو ناو بازاڕ.

4- شەقامی بەردەم پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ.

5- شەقامی 100 مەتری بەردەم گۆڕستانی شێخ ئەحمەد تا بەردەم فامیلی مۆڵ .

6- لە چوارڕێیانی سەربەستی (جەوازات) تاوەکوو چوارڕێیانی هۆڵی شەهید مامۆستا سەعد (شەقامی درێم ستی، ئێمپایەر) چوون و هاتن.

راشیگەیاندووە: “بەهیوای پابەندبوون و دووربوونتان لە رووداوەکانی هاتووچۆ.”

 

Back to top button