توركیا کوشتنی بەرپرسێكی باڵای پە*کە*کەی لە سنووری سلێمانی راگەیاند.
ئاژانسی ئەنادۆڵوی سەر بە حكومەتی توركیا لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە رایگەیاند، عەبدولموتەڵیب دۆغرەچی، كە ئەوان بە ”بەرپرسی بازرگانیكردنی ماددە هۆشبەرەكان لە نێو پە*كە*كە“ ناساندوویانە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی کوژرا.
باسی لەوەش كردووە كە دۆغرەچی نازناوی (جەسوور وەداد) بووە و ”سەرپەرشتیی سەرجەم چالاكییەكانی قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەری لە دەوروبەری سلێمانی كردووە کە لە ساڵی 2017 هاتۆتە سنووری سلێمانی لە هەرێمی كوردستان و تاوەكوو ئێستا لەو ناوچەیە ماوەتەوە.