مووچەی مانگی 12ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 4ی كانوونی دووه‌می 2024، مووچه‌ی مانگی 12ی 2023ی لیواكانی پیاده‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە.

راشیگەیاندووە: “رۆژی پینجشەممە 4ی كانوونى دووه‌مى 2024، مووچەی مانگی 12ی2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت”.

Back to top button