د.شاخەوان عەبدوڵڵا : هیچ خێزانێکی کورد لە گەڕەکی نەورۆزی کەرکووک دەرناکرێت
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت : هیچ خێزانێکی کورد لە گەڕەکی نەورۆزی کەرکووک دەرناکرێت و هێزەکەش دەکشێنەوە.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) رایگەیاندووە: “دوای ئەوەی دوێنێ چەند هاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز پەیوەندییان کرد و باسیان لەوە کرد، هێزێک هاتووەتە سەریان و داوای چۆڵکردنی ماڵەکانیان دەکات، لەگەل سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەم کرد و بە سوپاسەوە وەزارەتی بەرگریی عێراقی ئاگادار كردەوە بکشێنەوە و ئەو بابەتە رابگیرێت و هیچ هاووڵاتییەک لە ماڵی خۆی دەرنەکرێت.”
دەشڵێت: “ئەمڕۆ لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان قسەم کرد و بڕیارەکە جێبەجێ دەکات.”
د. شاخەوان عەبدوڵڵا بە دانیشتوانی گەڕەكی نەورۆز دەڵێت: “ئەرکی ئێمە خزمەتکردنی ئێوە و تەواوی خەڵکی شارەکەیە.”