لە ساڵی رابردوودا حەوت هەزار و 378 هاووڵاتی سزا دراون و براونەتە چاكسازی

بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، لە ساڵی 2023 زیاتر لە حەوت هەزار سزادراو براونەتە چاكسازییەكان.

ئیحسان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری سزادراوانی لەناو بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازی (گەوران و ژنان و منداڵان) لە هەرسێ پارێزگای (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) بۆ ساڵی 2023 راگەیاند و گوتی، مافی سزادراوان پارێزراوە و بەپێی یاسا و رێنوێنییەكانی چاكسازی مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، سەرجەم گیراوان وەك یەك سەیر دەكرێن و جیاوازی نییە.

راشیگەیاند،” لە ساڵی رابردوودا حەوت هەزار و 378 سزادراو بۆ بەسەربردنی ماوەی حوكمەكانیان، هاتوونەتە ناو بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازی، لە هەمان كاتدا شەش هەزار و 529 مامەڵەی ئازادبوونی سزادراوان ئەنجام دراوە و گەڕاونەتەوە ناو كەسوكاریان.

Back to top button