سەرۆك بارزانی پێشوازی لە راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەكات

پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 3ی كانوونی دووەمی 2024 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهات و هەڕەشە ئەمنییەكان و پێویستی دانانی سنوورێك بۆ هەڕەشە ئەمنییەكان و هەروەها هەماهەنگی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ كرا.

Back to top button