عه‌لی شه‌یبانی، پێشبینیكاری ناسراوی عێراقی: لەمساڵدا ئەوەندە خەڵک لە عێراق دەکوژرێ لەچەندین ساڵی رابردوودا ئەوەندە خەڵک نەکوژرابێت

عه‌لی شه‌یبانی، پێشبینیكاری ناسراوی عێراقی له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانیه‌وه‌ بۆ ساڵی 2024 له‌ عێراق ڕایگه‌یاند، له‌مساڵدا ئه‌وه‌نده‌ خه‌ڵك له‌ عێراق ده‌كوژرێ له‌ چه‌ندین ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌نده‌ خه‌ڵك نه‌كوژراون.

ئه‌و پێشبینیكاره‌، ڕایگه‌یاند، له‌ نێوان مانگی شوبات، بۆ مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2024، گه‌وره‌ترین پێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆردومان ده‌كرێ، دۆخه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌شه‌ڵه‌ژێ و باره‌گای سه‌ره‌كی حه‌شدی شه‌عبیش، به‌شێوه‌یه‌كی توند و ئاگرین بۆردومان ده‌كرێ، خه‌ڵكێكی زۆر ده‌كوژرێ و سه‌ركرده‌كانی حه‌شد سه‌ریان لێ ده‌شێوێ و نازانن چۆن خۆیان ڕزگار بكه‌ن.

عه‌لی شه‌یبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، خه‌ڵك فه‌رمان به‌سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ ناچاری به‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی بكه‌ن‌، خۆپیشاندان له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ پارێزگاكانی به‌سڕه‌ و میسان ده‌ست پێده‌كات، هه‌ر له‌ ساڵی 2024دا كۆمه‌ڵێك ڕووداو ڕوو ده‌ده‌ن كه‌ به‌رگه‌گرتنی ئه‌سته‌مه‌ و زانای گه‌وره‌ی ئایینی ده‌مرن و هه‌روه‌ها دابه‌شنه‌كردنی سامانی وڵات به‌یه‌كسانی خه‌ڵك بێ هیوا ده‌كات.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ روو، هه‌ر له‌ 2024دا دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی و شتگه‌لێك ده‌بینم كه‌ خه‌ڵك نایانبینن.

هاوكات له‌و دیمانه‌ ته‌له‌ڤزیونییه‌دا، گوتی، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ ده‌وروبه‌ری سلێمانی ڕوو ده‌دا كه‌ شاری نه‌جه‌فی پێی ده‌هه‌ژێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ باره‌گاكانی حه‌شد ده‌سوتین و چه‌كدارانی حه‌شد به‌دوای سه‌ركرده‌كانیان له‌ شه‌قامه‌كان ده‌گه‌ڕێن، هه‌ر له‌ 2024دا خه‌ڵك دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئێران ده‌كه‌ن له‌ناو خاكی عێراقدا، له‌ساڵی 2024دا ئه‌وه‌نده‌ خه‌ڵك ده‌كوژرێ له‌ چه‌ندین ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌نده‌ خه‌ڵك نه‌كوژراون، هه‌روه‌ها له‌ روومادی ئاگر هه‌ڵده‌سێت و محه‌مه‌د حه‌لبووسی وێرای بردنه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، داوای جیابونه‌وه‌ی ڕوومادی له‌ عێراق ده‌كات و له‌ كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌واش حه‌شدی شه‌عبی له‌و شارانه‌ ده‌رده‌چن.

 

Back to top button