مەسرور بارزانی بەشداری لە پرسەی دایکی زاگرۆس فەتتاح ئاغا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی 1ی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ماڵی زاگرۆس فەتتاح ئاغا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بەمەبەستی پرسە و سەرەخۆشیکردن بۆ کۆچی دوایی ( تەڵا قادر)ی دایکی.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لێکرد و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند.