وەزارەتی پەروەردە بڕیاری پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان و دامه‌زراندنی وانه‌بێژانی راگه‌یاند

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، تێیدا هاتووە: “ئاماژە بە یاداشتی مامۆستایان کە ئاراستەمان کراوە، پاش گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندی هەیە کە پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان:

-پلە بەرزکردنەوە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان دەست پێبکات.

-بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی دامەزراوە بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

Back to top button