به‌ بڕیاری مه‌سرور بارزانی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەواو دەکرێت

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند: بەبڕیاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان کە ساڵانێکە وەستاوە تەواو دەکرێت، بۆیە بڕیاری تەواوکردنی دەرچووە و ھەندێک ڕێکار ماون تەواو بکرێن، دەست بە پڕۆژەکە دەکرێتەوە.”

گوتیشی: چەندین ساڵە ئەو پڕۆژەیە لەگەڵ چەندین پڕۆژەی دیکەی ستراتیژی وەستابوون، ئێستا بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو پڕۆژەیە دەست بە کارەکانی دەکرێتەوە و تەواو دەکرێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان لە سنووری قەزای دەربەندیخان.

Back to top button