لە هەولێر بەردی بناغەی سێ پڕۆژە دانرا

پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەی سێ پڕۆژەی ئاودێری دانا، کە مەترسییەکانی لافاو لە هەولێر کەم دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ئەم سێ پڕۆژەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدرێن، ئەو پلانانەی کە دایانڕشتووە ساڵانی رابردوو، لەگەڵ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانەی ئەنجامدراون، بەدڵنیاییەوە کاریگەری زۆر بووە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو”.

گوتیشی: “هەرسێ پڕۆژە لەلایەن بەڵێندەرێک جێبەجێی دەکرێن، بە تەواو بوونی ئەو پڕۆژانە جگە لەوەی تیمەکان چاودێرییەکی چڕی دەکەن، داوامان ئەوەیە “بە کوالێتییەکی بەرز و لەکاتی خۆیدا پڕۆژەکان تەواو بکات”.

گوتیشی،”پڕۆژەکان مەترسی لافاو کەمدەکەنەوە، لە هەمانکاتدا ئەوەی کۆڕنیش دیمەنی جوانیش بە شاری هەولێر دەبەخشێت، دەبێتە بەشێک لەو پلانەی کە خۆ ئامادەبوونێکی زۆری بۆ کراوە، بۆ ئەوەی کۆڕنیشی هەولێر بەجۆرێک رێکبخرێتەوە کە ببێتە هۆی دیمەنێکی جوان و ناوازە”.

Back to top button