لە سعوودیە بە زمانی کوردی رێنوێنی پێشکەشی حاجی و عومرەکاران دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە راگەیاندراوێکی بڵاویکردەوە تێدا رایگەیاندووە، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بە سەرۆکایەتی شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە لە شاری جەدەی سعوودیە، بە بەشداری وڵاتانی ئیسلامی بەشداری کۆنگرەو پێشانگای حەج وعومرە دەکات، لە کۆنگرەکەدا تاوتوێی رێکارە گرنگەکانی خزمەتی کردنی مێوانانی ماڵی خوا دەکرێ و باشترین رێگاکان دەستنیشان دەکرێت.

راشیگەیاندووە، لە ھەنگاوێکی گرنگدا و دوای داواکاری بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەدا، وەزیری کاروباری حەج و عومڕەی سعوودیە رەزامەندی داوە لەسەر زیادکردنی زمانی کوردی بۆ رێنماییەکانی حەج و عومرە، وەک ھەر زمانێکی دیکەی نێودەوڵەتی، ئەم ھەنگاوە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ خەڵکی کوردستان حاجیان و عومرەکاران

Back to top button