سهرۆك بارزانى پێشوازى لە فهرماندهی گشتی هێزهكانی هاوپهیمانان لە عێراق و سووریا دەکات
رۆژی سێشهممه 9ـی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانى لە سەڵاحەددین پێشوازى له بەڕێز جهنهراڵ جۆوڵ ڤاوڵ فهرماندهی گشتی هێزهكانی هاوپهیمانان له عێراق و سووریا و شاندی ياوهرى كرد.
لە دیدارەکەدا کە بەڕێز مارک سترۆ کونسولی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، باس لە دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و سووریا و ناوچەکە بە گشتی کرا.
هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ لە بارەی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش کرا و گرتنەبەری رێگەچارەی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە گرنگ زانرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرنج خرایە سەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە و سووپای عێراق، هەروەها جەخت لە بەردەوامی کاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرایەوە بە مەبەستی رێگری کردن لە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.