سه‌رۆك بارزانی یه‌كلایى ده‌كاته‌وه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە 9ی كانوونى دووه‌می 2024، شێروان دووبه‌ردانی، رایگەیاندووە، له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق سوننه‌كان جارێ رێكنه‌كه‌وتوون، چوارچێوه‌ی هەماهه‌نگیش ده‌بێت ره‌زامه‌ندی كوردیان له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌یان هه‌بێت و 166 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن.
روونیشى كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌ریه‌كه له مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، سالم عیساوی و شێخ شه‌علانن، یه‌كلاكردنه‌وه‌شیان ده‌مێنێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان.
دووپاتى له‌وه‌یش كرده‌وه، فراكسیۆنه عێراقییه‌كان به‌تایبه‌ت سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كامه‌یان ڕرای زۆرینه‌ی له‌سه‌ره، چونكه دوای لادانی حه‌لبووسی بڕیاری باره‌گای بارزانی روون بوو، ئه‌و پۆسته هی سوننه‌كانه و ده‌بێت رێزیان لێ بگیرێت، به‌رده‌وام سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی‌یان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌و بزانن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌نرێت بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، چونكه بۆ دانانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك بارزانی پێویسته و سوننه‌كانیش خۆیان ئه‌مه‌یان پێ باشه، سه‌رۆك بارزانی بێگومان بۆچونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و كاندیدانه ده‌بێت و پارتیش به حوكمی ئه‌وه‌ی 31 كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگدانه‌كه ده‌بێت و سه‌رۆك بارزانی رێنماییمان ئاراسته ده‌كات.