بەڕێوەبەری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات لە سلێمانی: هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ره و دەیانەوێ بایكۆت بكەین
مامۆستا تریفه محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، بەڕێوەبەری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات له سلێمانی، رایگەیاند: “له سنووری بەڕێوەبەرایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات، تا راده‌یه‌كی باش خوێندن ئاساییه و ده‌رگای قوتابخانه‌كان كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌یشی ماوه‌ته‌وه بكرێنه‌وه.”
ئەوەشی ئاشكرا كرد: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوام كردووه قوتابخانه‌كان ده‌رگایان بكرێنه‌وه، له سۆشیال میدیا و شوێنی دیكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كرێت، له رێگای ئێوه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم، ئەوەی بیناسم له‌و په‌یجانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌م لێ كراوه، رووبه‌ڕووی یاسای ده‌كه‌مه‌وه و سكاڵای له‌سه‌ر ده‌كه‌م، ئه‌و هێڕشانه بۆ ئه‌وه‌ن ده‌رگای خوێندن نه‌كرێته‌وه، چونكه سه‌دان هه‌زار خێزان هه‌یه له‌م سلێمانییه چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنن و پشتیوان به خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌رگای ته‌واوی قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه و باشتری بكه‌ین.“
لە ماوەی رابردوو “خواکوڕک” لە راپۆرتێک‌دا بڵاویکردەوە، کە له لایه‌ن ژمارەیەک په‌یج و ئهكاونهتهوه هه‌ڕه‌شه له‌و بەڕێوەبەر و مامۆستایانه ده‌كرێت، كه داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن.
دوای بڕیاری بەڕێوبەرایەتی پەروەدەی سلێمانی، كۆمه‌ڵێك په‌یج و ئەکاونت خەڵکی هان دەدەن كه بچن له‌و مامۆستایانه بده‌ن كە ده‌رگای قوتابخانەكان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له تیــ*ـرۆری دەروونی و تۆقاندنی خەڵك، بەشێک لەو مامۆستایانەی داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانهكانەیان كردووه به‌ڵگه‌یان لایە هه‌ڕه‌شەیان لێكراوه، لە ئێستادا مامۆستا هه‌یه حه‌ز ده‌كات قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وە و دوام بکەن، بەڵام له ترسی ئه‌و په‌یجانه ناوێرێت.