رێباز حه‌ملان: عێراق بڕه پاره‌یه‌ك به سولفه بۆ دابه‌شكردنی مووچه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ـی كانوونی دووه‌می 2024، رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندین جار سه‌ردانی به‌غدای كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ژێر رۆشنایی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كان هاتنه ژێر باری ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و گفتوگۆ و دانوستانه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان درێژه پێ بده‌ن.
یاریدەدەرەکەی سەرۆکوەزیران روونیشیكرده‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی داوه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌و پڕۆژه‌یه بخاته ناو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه له‌لایه‌ن شاندی هه‌رێمی كوردستان و شاندی حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده و بڕگه یاساییه‌كانی تایبه‌ت به بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌كرێت.
ئاشکراشی کرد، ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌و ماوه كورته‌دا ئاماده نه‌كرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای كردووه سولفه‌یه‌ك له‌سه‌ر بوودجه‌ی ساڵی 2024 كه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و تایبه‌ته به مووچه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت. كۆده‌نگییه‌كی ته‌واوی لایه‌نه عێراق و تێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی سوودانی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، ئومێدێكی زۆر هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به دابه‌شكردنی مووچه‌ی پاریزگاكانی عێراق، پاره بگاته هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی پێ دابه‌ش بكرێت.