بەشەخۆراکی یەکەمی ئەمساڵ دابەش دەکرێت
بڕیارە چەند رۆژێکی دیکە دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەم مانگە دەستپێبکات.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند: “دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەم مانگە لە 15/1/2024، دەستپێدەکات و هەمان ئەو ماددانە دابەش دەکرێن کە لە ساڵی رابردوو دابەشکراون”.
راشیگەیاند: “پێشنیاز کراوە بۆ ئەوەی پەنیر، شیر و ئاردی سفر بۆ بەشەخۆراک زیاد بکرێت، بەڵام تائێستا رەزامەندییان لەسەر ئەو پێشنیازە نەداوە بۆ جێبەجێ کردنی، چونکە دەبێت پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران رازەمەندی بدەن و بڕە پارەیەکی بۆ تەرخان بکەن، ئینجا وەزارەتی بازرگانی عێراق بیداتە هاووڵاتییان”.