سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ئه‌مڕۆ پێنچشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ڤیرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری منداڵان و ململانێی چەکداری کرد.

له کۆبوونەوەکەدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، کورتەیەکی له‌بارەی کار و چالاکییەکانیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو. ستایشی هەوڵ و رێکار و پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد لە بواری پاراستنی مافەکانی منداڵان.

خۆشحاڵى خۆشی نیشاندا کە سەرۆکی حکومەت تێگەیشتنێکی باشی لەبارەی گرنگی پاراستنی مافەکانی منداڵان و ئەرک و ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بەم بوارە هەیە.

سەرۆکی حکومەت ئامادەیی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە پاراستنی مافەکانی منداڵان دەربڕی.

Back to top button