ئەمریکا و بەریتانیا پێگەی حو*سییەکانیان لەناو خاکی یەمەن بۆردوومانكرد
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا بەسەرکەوتوویی پێگەی گروپە هەڵگەڕاوەکانی نزیک لەئێرانیان لەناو خاکی یەمەن بۆردوومانکردووە.
راشیگەیاند، رێكکاری دیکە دەگرنەبەر لەئەگەری زیادبوونی گرژییەکانی دەریای سوور.
هەر لە بارەی هێرشەکە ئەمریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا، دانیمارک، ئەڵمانیا،هۆڵندا،نیوزیلاند، کەنەدا، بەحرەین و کۆریای باشوور راگەیەندراوێکی هاوبەشییان بڵاوکردەوە و تیایدا باسیان لەوەکردووە، حو*سییەکان لەمانگی نۆڤەمبەرەوە 27 جار هێرشی بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لەدەریای سوور ئەنجامداوە، ئەوانیش سوورن لەسەر دابینکردنی ئاسایشی ئەو دەریایە.