لە سلێمانی بە فێڵ ملیارێک دیناری ژمارەیەک هاووڵاتی دەبرێت
بەپێی زانیارییەکان بهڵێندهرێكی عهرهب نزیک لە بەرپرسانی یەکێتی بەهاوکاری ئەوان له سلێمانی بهناوی دروستكردن و نۆژهنكردنهوهی خانوو پاره له دهیان هاووڵاتی دهكێشێتهوه.
یهكێك لهو كهسانهی لهلایهن ئهو بهڵێندهرهوه بڕی 16 ههزار دۆلار (160 وهرهقه)ی بۆ دروستكردنی خانوێك رایگهیاند: “بەڵێندەرێکی عەرەب، پارەی ئێمەو دەیان هاووڵاتی تری دانیشتووی سلێمانی خواردووە، لە ئێستادا زۆربەمان سکاڵامان لەسەر تۆمارکردووە لەبەر ئەوەی پارەیەکی زۆری لێوەرگرتووین تا خانوومان بۆ دروست بکات، یان خانوومان بۆ نۆژەن بکاتەوە. بەڵام نە خانوەکەی بۆ دروست کردووین و نە پارەکەشمان بۆ دەگەڕێنێتەوە”.
گوتیشی: “وا مەزەندە دەکرێت ئهو بهڵێندهره بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار دینار پارەی خەڵکی سلێمانی خواردبێت بەم جۆرە،”
ئەوەشی خستەڕوو: “ئەو بەڵێندەرە جگە لەوەی پارەی خانوەکانی خواردووە، هاوکات ئەو کرێکارو کاسبکارانەش کە هێناویەتی بۆ ئەوەی بەشێکی ئیشەکانیان پێ بکات، بە قەرز هێناونی و پارەی بە کەسیان نەداوە،”
گوتیشی:” ئەندازایار و کرێکارو نەخشەسازی بیناو شارەزای بواری کارەبایی و بۆڕی ئاوی هێناوە و کاری پێکردوون بە قەرز، هێشتا پارەی هیچیانی نەداوە “.
دهشڵێت: “داوا لەحکومەتی هەرێم دەکەین بەهانامانەوە بێت و یاسا سەروەر بکات لەم کەیسەدا و نەهێڵێت ئەم بەڵێندەرە لە سلێمانی هەڵبێت تا ماف و پارەکانمان بۆ دەگەڕێنێتەوە”.