گه‌ڵاڵى له‌ ژێر فشارى پاڤێڵ تاڵه‌بانى واز له‌ سكاڵاكه‌ى له‌ دژى مه‌لا به‌ختیار ده‌هێنێت.

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری یه‌كێتی به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی تۆمه‌تبار كرد به‌ فایلدار و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌هرۆز گه‌ڵاڵی مه‌لا به‌ختیاری به‌ فایلدار له‌ قه‌ڵه‌مدا و ڕایگه‌یاند” كه‌ سكاڵای له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار تۆمار ده‌كه‌م، به‌ڵام زۆری نه‌برد سكاڵاكه‌ ڕاگیرا به‌ ئه‌مری پاڤێڵ تاڵه‌بانی.

له‌ماوه‌كانى ڕابردوو “به‌هرۆز گه‌ڵاڵى ” نوێنه‌رى یه‌كێتى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ وتارێكدا ڕه‌خنه‌ى ئاراسته‌ى “مه‌لا به‌ختیار ” به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى كردبوو ، له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌ ماڵپه‌رى چاودێر كه‌ “مه‌لابه‌ختیار ” له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتى به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى به‌ڕێوه‌ ده‌برێت ، زنجیره‌ وتارێك له‌ دژى “به‌هرۆز گه‌ڵاڵى ” بڵاوكرانه‌وه‌و تێیدا به‌ (فایلدار) تۆمه‌تباریان كرد ، بۆیه‌ “به‌هرۆز گه‌ڵاڵى ” سه‌ربارى ئه‌و هۆشدارى دایه‌ مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى و بڕیاریدا سكاڵای یاسایی تۆمار بكات و له‌ نامه‌یه‌كیشیدا كه‌ ئاراسته‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كردوه‌ ،هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى توند وه‌ڵامنامه‌كان ده‌نوسێت دژ به‌ “مه‌لا به‌ختیار ” له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كیتى له‌ یاداشتێكدا داواى لابردنى “مه‌لابه‌ختیار” یان كرد .
به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ ( خواكوڕك ) له‌ سه‌رچاوه‌كانى نێو مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى وه‌ به‌ده‌ستى كه‌توون ، پاش ئه‌وه‌ى “به‌هرۆز گه‌ڵاڵى ” نوێنه‌رى یه‌كێتى له‌ توركیا بڕیاریدا سكاڵاى یاسایی له‌ دژى “مه‌لا به‌ختیار ” به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى تۆمار بكات ، ئێستا نوێنه‌رى یه‌كێتى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بڕیاره‌كه‌ى گۆڕیووه‌ ، وازهێنانى “به‌هرۆز گه‌ڵاڵى ” له‌ تۆمار كردنى سكاڵاكه‌ى ، له‌ ژێر فشارى “پاڤێڵ تاڵه‌بانى ” كوڕی مامه‌ جه‌للا بوه‌، له‌ ئێستاشدا “پاڤێڵ تاڵه‌بانى ” خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكى زۆره‌ كه‌به‌هۆى ئه‌وه‌ى كوڕى “هێرۆ ابراهیم احمد ” ه‌و زۆرینه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى پشتگیرى لێ ده‌كه‌ن .

Back to top button