سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2024، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان له داڤۆس، لهگەڵ ئيمانوێل ماكڕۆن سهرۆكى فهرهنسا کۆبووەوە.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستانە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆک ماکڕۆن هاوخەمی قووڵی خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و پشتگیری تەواوی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆک ماکرۆن و فەرەنسای کرد بۆ هاوخەمی و پشتیوانی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان کە لە قۆناخە جیاوازەکاندا ، فەرەنسا هەمیشە پشتیوانی لە گەلی کوردستان کردووە.
گرنگی چارهسهركردنى کێشەكانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەربنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.