سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەل ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هێرشی سەر هەولێر و هەوڵەکانی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بە تووندی سەرکۆنە کرا.

هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

Back to top button