مەسرور بارزانی و سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر کۆبوونەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە.
بابەتی سەرەکیى کۆبوونەوە تایبەت بوو بە هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر. سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پرسە و هاوخەمیى خۆی بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیاند. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێشێلکردنی سەروەریى عێراق و بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل هیچ پاساوێک هەڵناگرێ
لە بەشيکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پێویستیى چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.