سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو کۆبووەوە.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پرسە و هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و هێرشەکەی بە توندی سەرکۆنە کرد و گوتی هیچ پاساوێکی نییە و دەستدرێژییە بۆ سەروەری عێراق و قبوڵکراو نییە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوخەمی و پشتیوانی بەریتانیای کرد.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هاریکاری و هەماهەنگی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتی.

پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێم، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە بوو.

Back to top button