ڕه‌مه‌زان شێخۆ:80% ئاسایشی په‌كه‌كه عه‌ره‌بن و دژی كوردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك.
خواكوڕك
ئەندامێکی خۆجیی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا ڕایده‌گه‌ێنێت”چكدارانی په‌كه‌كه له 80% كورد نین و عه‌ره‌بن، ئه‌وانه‌ی كه له ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌شن هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه سته‌م و زۆڵمیان له كورد كردوه و بۆ دژاغه‌تی كورد دروست بوون، هه‌ر بڕیارێكیش ئه‌سه‌د و ڕژێمی به‌عس ده‌ریبكات له سوریا ڕاسته‌وخۆ په‌كه‌كه جی به جێی ده‌كات.
(ڕەمەزان شیخۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگه‌یاندوه”په‌كه‌كه بڕیاڕی به‌شار و ڕژێمی سوریا جێ به جێ ده‌كات، هه‌ركاتێك ئه‌وان ئه‌مر بكه‌ن منداڵانی كورد دێنێت و ده‌یبات له ناوچه عه‌ره‌به‌كان به كووشتنیان ده‌دات، ئه‌وه‌ی ده‌شیكه‌ن له دژی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورده، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش تێبینی و گومانمان لێی هه‌یه ئه‌وه‌ی 80% ئاسایشی په‌كه‌كه عه‌ره‌بن و ئه‌و كه‌سانه‌ن كه دژی كوردن و سته‌م له كورد ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه‌ش هه‌موو پێداویستیه‌كی بۆ دابینكردوون بۆ ئه‌وه‌ی دژی كورد و كوردستان بوه‌ستنه‌وه، له لایه‌كی تر په‌كه‌كه كورد ده‌چه‌وسێنێته‌وه برسییان ده‌كات و ماڵیان وێران ده‌كات.