سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی یەمەن کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ عەیدەرۆس زوبەیدی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی یەمەن و سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتیقالی باشوور کۆبووەوە.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی یەمەن، بە توندترین شێوە هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و پرسە و هاوخەمی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکە.

Back to top button