سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆک كۆماری ئەرمەنستان كۆبووەوە
ئەمڕۆ 18ی کانوونی دووەمی 2024، لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان ڤاهاگن خاچاتوریان کۆبوویەوە.
دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستانیان تاوتوێ کرد.
هاوڕابوون لە سەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان و عێراق و نەهێشتنی گرژی و ئاڵۆزی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.