ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی:هه‌ر كوردێك ببێت به حه‌شدی شه‌عبی تاوانی نیشتیمانی ئه‌نجامداوه.

خواكوڕك
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت”ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منی و په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌هێڵن و ڕێگا نه‌ده‌ن حه‌شدی شه‌عبی له كوردستان درووستببێت و سه‌ر هه‌ڵبدات، هه‌ر كه‌سێكیش بچێته نیو حه‌شدی شه‌عبی و كورد بێ تاوانی نیشتیمانی ئه‌نجامداوه.
(نەجات حەسەن)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگه‌یاندوه ”بوون به حه‌شدی شه‌عبی له كوردستان خیانه‌ته‌وه تاوانی نیشتیمانیه،چه‌ند ساڵیك پێش ئێستا هه‌وڵدرا له كه‌ركوك ئه‌وه بكه‌ن به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت، ئه‌و كات ناوی خه‌ڵكیان ده‌نوسی بۆ سوپای عێراق، له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌رامی سیاسیان پێ جی به‌جێ ده‌كرد له دواجار فرقه‌ی12ی سوپای عێراق درووست بوو.، بۆیه هیوادارم حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌م كاره بوه‌ستنه‌وه نه‌هێلن به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ئه‌م بابه‌ته درووست ببێ و سه‌ر هه‌ڵبدات، هه‌ر كوردێك ببێ به حه‌شد تاوانی نیشتیمانی ئه‌نجام داوه.