عبدولقادر بازرگان:دڵخۆشین به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ئومێد ده‌كه‌ین كه‌ركوك به‌ فه‌رمی بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كوردستان.

خواكوڕك

سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان ڕایده‌گه‌ێنێت” وه‌كو پێكهاته‌ی توركمانی دڵخۆشین به‌ هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان له‌ كه‌ركوك و ئومێد ده‌كه‌ین هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ببیته‌ هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ باوه‌شی كوردستان.

(عەبدولقادر بازرگان)، سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوه‌”ئاڵای كوردستان هی هه‌موو كوردستانیانه‌ نه‌ك ته‌نها هی كوردبێ، چونكه‌ كاتیك پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك دیفاعی كرد ، خه‌ریك بوو شاره‌كه‌ له‌ ده‌ست ده‌رده‌چوو، پێشمه‌رگه‌ به‌ بێ جیاوازی هه‌موو پێكهاته‌وه‌ ئاین و ئاینزاكان پاراست، بۆیه‌ ئیمه‌ وه‌كو توركمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك نین و نابین، چونكه‌ به‌ هی خۆمانی ده‌زانین.

(بازرگان) گوتیشی”ئاڵای كوردستان له‌ ده‌ستوردا دانی پێدانراوه‌، ماده‌ی140یش به‌سه‌ر چوه‌ بۆیه‌ كورد حه‌قی خۆیه‌تی ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكات، بۆیه‌ ئیمه‌ له‌گه‌ڵێن جگه‌ له‌ (به‌ره‌ی توركمانی) كه‌ له‌گه‌ڵی نین، بۆیه‌ ئیمه‌ هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌

(بازرگان) گوتیشی: ”ھیوادارین ئەمە ھەنگاوێک بێت بۆ ئەوەی کەرکووک بەتەواوەتی بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان و ئێمه‌ پێشوازی لێ ده‌كه‌ین.

Back to top button