شاندی دانوستانکاری هەرێم: ئەوەی پێویست بووە لە زانیاری و داتا و بەڵگەنامەکان خستومانهته بەردەم وەزارەتی نەوتی عێراق
ئومێد سهباح سهرۆكی دیوانی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، لە کۆبوونەوەكهی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی باڵای وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز، باس لە دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا کرا سەبارەت بە یاسای بودجە و نەوت و تیشکخرایە سەر هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی بەرگری لە مافە دەستوریەکانی هەرێم بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان.
راشیگهیاند، لە کۆبوونەوەکەدا نیازی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەری ریشەیی جەختی لێکرایەوە و ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێم بووە ئەنجامیداوە تاکو گفتوگۆکان بگەنە رێکەوتن و چارەسەر، هەرێمی کوردستان ئەوەی پێویست بووە لە زانیاری و داتا و بەڵگەنامەکان خستویەتییە بەردەم وەزارەتی نەوتی عیراق.
سهرۆكی دیوانی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان روونیشیكردهوه، لە کۆبونەوەکەدا خواستی هەرێم بۆ هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان خرایەڕوو، ئەم بابەتەش پێویستی بە ڕێگاچارە و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەکە سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت.
گوتیشی: “له كۆبوونهوهكهدا باس لەو ئالنگاریانەش کرا کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو هاتۆتە پێش کۆمپانیاکانی نەوت، کە بەهۆی بارودۆخی ئابووری بۆیان دروستبووە، بەسوپاسەوە تیشکخرایە سەر خۆڕاگری کۆمپانیاکان و لەبەرامبەر ئەو ئاستەنگانەی کە هاتۆتە بەردەمیان، و ئاماژەش بەوەدرا بە پێکەوەیی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کارەکانیان سەرکەوتووتر دەبن، و بڕیار درا ئەم جۆرە کۆبونەوە هاوبەشانە بەردەوام بن بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، ئەمەش لە پێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کە رۆڵی گرنگی دەبێت لە بوژاندنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق”.