باڵیۆزی ئەمریکا لە 24 سەعاتدا لەگەڵ هەریەکە لە مالیکی و حەکیم و عەبادی کۆ بووەتەوە
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە 24 سەعاتدا لەگەڵ هەریەکە لە مالیکی و حەکیم و عەبادی کۆ بووەتەوە، لەو دیدارانەیدا پەیامێكی بە سەركردەكانی پەیامێکی گەیاندووە، كە بریتییە لەوەی هێرشەكانی ئەم دواییانە كراونەتە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عەین ئەسەد و حەریر زیانی گیانی و داراییان لێ كەوتووەتەوە.
باڵیۆزی ئەمریكا پەیامی راستەوخۆی ئیدارەی جۆو بایدن سەرۆكی ئەمریكای بە سەركردە عێراقییەكان گەیاندووە و دووپاتی كردووەتەوە كە وڵاتەكەی شەڕ و گرژیی ناوێت لە عێراق، بەڵام دوای هێرشەكانی چەند هەفتەی رابردوو، دەستی كردووە بە بەرگریكردن لە خۆی.
باڵیۆزی ئەمریكا ئەوەشی پێ راگەیاندوون كە وڵاتەكەی دركی بەوە كردووە ئەو چەكانە گۆڕانیان بەسەردا هاتووە كە میلیشیا عێراقییەكان لە دژی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا بەكاریان دێنن، بەجۆرێك هەندێكیان ئامانجەكانیان پێكاوە لەناو بنكە سەربازییەكاندا.