باڵیۆزی ئەمریکا ئامانجی دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و عێراقی بڵاو کردەوە

ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) نووسیوویه‌تی: “پێشوازی له‌ ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای هاوبه‌شی سەربازی نێوان ئه‌مریكا و عێراق بۆ گۆڕینی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی دا*عش و گۆڕینی ئەرکەکەیان له‌ عێراق ده‌كه‌م”.

روونیشیكرده‌وه‌، “ئه‌م كۆمیسیۆنه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ گفتوگۆ دووقۆڵییه‌كانی پێشوو و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر دا*عش، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و هه‌نگاونان به‌ره‌و هاوبه‌شێتی ئه‌منی دوولایه‌نه‌ به‌ پابەندبوونی بەردەوامی ئه‌مریكا له‌ پشتیوانیکردنی ئاسایشی ناوچەکە و سەروەری خاكی عێراق”.

Back to top button