چوار لاوی تری کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانیان لەسەرە لەلایەن ئێران

هەریەکە لە(پێژمان فاتحی ، موحسین مەزڵوم، محەمەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار ) دوای ئەوەی وەک چوار لاوی کورد سزای لە سێدارەدانیان لە لایەن ئێران لەسەر سەپێنرا، لەئێستادا لە زیندان هەڕەشەی لە سێدارەدانیان لەسەرە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند:” هێزەکانی ئیتلا*عاتی ئێران داوای لە منداڵەکانی ئەم چوار لاوە کوردە کردووە کە بۆ دواجار سەردانیان بکەن، بەمەش پێدەچێت دوای بینینی کەسوکاریان، ئێران سزای لە سێدارەدان بەسەر ئەو چوار لاوە کوردەش جێبەجێ بکات.

Back to top button