سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی دەزگەی نەتەوەیی هەواڵگری تورکیا دەکات
رۆژی یەکشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2024، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئیبراهیم کالین بەرپرسی دەزگەی نەتەوەیی هەواڵگری تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە.