چەند کاتژمێری داهاتوو ئەمریکا پەڕ و باڵی ئێران دەکات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپییه‌وه رایگه‌یاند، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ژێر فشاردایه و هه‌ردوو لایه‌نی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كانیش پێیان وایه، شكستی بایدن له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هۆی كێشه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌بێ، بۆیه هه‌ردوولا پێیان باشه بایدن وه‌ڵامێكی توندی ئێران بداته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ”پۆلیتیكۆ” ئاشكرای كردووه، بایدن زیاتر له هه‌ر جارێكی تر ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه هۆكاری سه‌ره‌كیی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی تاوه‌ری 22 بووه له ئوردن، بۆیه باس له‌وه ده‌كرێت وه‌ڵامی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریكا توند ده‌بێت و سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وه‌ڵامی بایدن به سێ قۆناغ ده‌بێت.
پێگه‌ی “OSINTdefender”ی ئینگلیزی كه پێگه‌یه‌كی تایبه‌ته به شیكردنه‌وه سه‌ربازییه‌كان، دڵنیایی له هه‌واڵه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی ”پۆلیتیكۆ” ده‌دات و ده‌ڵێ، له چه‌ند کاتژمێری داهاتوودا بایدن قورسترین و چاره‌نووسسازترین بڕیاڕ ده‌دات له مێژووی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه تا ئێسته وه‌ك سه‌رۆك و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا.
بڕیاره له چه‌ند کاتژمێری داهاتوو جۆ بایدن فه‌رمان به‌و پلانه بكات كه پێكهاتووه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران و به سێ قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت، سه‌ره‌تا هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێران له سووریا و عێراق، دواتر هێرشی مووشه‌كی و بالیستی و ئاسمانی بۆ سه‌ر كۆگه‌كانی چه‌ك و پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران، هه‌روه‌ها كارگه‌كانی دروستكردنی درۆن و ژێرخانی چه‌كی ئه‌و وڵاته ده‌كاته ئامانج.
ئه‌و چه‌كانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به‌كاری ده‌هێنێت، بریتین له هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، فڕۆكه‌ی F-35، هه‌روه‌ها هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ریای سوور و كه‌نداوی عه‌ده‌ن، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ده‌ریای سووره‌وه به مووشه‌كی تۆماهۆك ئێران بكرێته ئامانج.
پلانه‌كه خراوه‌ته به‌رده‌م بایدن و ته‌نیا فه‌رمانی سه‌رۆك ماوه هێرشه‌كه ئه‌نجام بدرێت، سه‌رچاوه‌كان دڵنیایی له‌وه ده‌ده‌ن بایدن به‌ڵێنی داوه هێرشه‌كه ئه‌نجام بدات.