گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی 1ی 2024، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه عه‌قڵییه‌تی شۆڤێنی له عێراق پێداگره له برسیكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، ڕاوێژکارێکی بەڕێز سوودانی پەیامێکی ئاراستەی هەرێمی کوردستان کردووەو دەڵیت ئێوە واز لە دیپلۆماسییەت بهێنن و خەریکی مووچەبن! پرسیارەکە ئەمەیە، سەرەڕای ئەوەی بە نادەستووری دەستخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەس و برسی دەکرێن و پەنجا و پێنج ماددەی دەستووری بەرانبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان پێشێل کراون، بەڵام ئەم بەڕێزە دڵی لای ئەوەیە کە نابێت هەرێمی كوردستان جوڵەی دیپلۆماسی هەبێت.
هاوكات گوته‌بێژی حكوومه‌ت له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، پێویستە هاووڵاتییان لە سەرانسەی عێراق بزانن کە ئەوانەی شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەخۆرەکانی ڕاگرتووە، کەسانی وەک ئەو ڕاوێژکارەن کە تا سەر ئێسقان بەو عەقلییەتە شۆفینییە پێداگری لە سەر برسیکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
پێشه‌وا هه‌وارمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئێمە دڵنیاین کەسانی هاوشێوە و خاوەن ئەم بیر و هزرە کۆسپن لەبەردەم نزیکبوونەوەی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، هەروەها ڕاوێژکاری هاوشێوەن کە دەیانەوێت لەمپەر بخەنە بەردەم هەنگاوەکانی بەڕێز سەرۆکوەزیران سوودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەل هەرێمی كوردستان.