ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند
بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر رایگەیاند، دوای چاودێریکردن و بەدواداچوون و وەرگرتنی فەرمانی دادوهر، باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیر كردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی 1ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “دوای چاودێریکردن و بەدواداچوونی هێزەکانمان، وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن، کە لە چوار تۆمەتبار پێکهاتبوون بەناوەکانی (ر، ع، ص)، (ف، أ، م)، (ف، ح، ر) و (ب، ب، ح)، خەڵکی وڵاتی ئێرانن و لەوڵاتی ئێرانەوە ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)یان هێناوەتە هەرێمی کوردستان.
ئەوەش خراوەتە روو: “ئەم باندە لەشێوەی (کەپسول) مادەی هۆشبەریان ئامادە کردبوو، بە شێوازی قوتدان لە (گەدەیان )هەڵیان گرتبوو، هەروەها هەندێکی تر لەو مادە هۆشبەرەیان بەشێوەی هەڵگرتن لەڕێگای (کۆمەوە) لەجەستەیان حەشاردابوو، دوای دەستگیرکردنیان دەستگیرا بەسەر تەواوی ئەو مادە هۆشبەرەرانەی کەلەجەستەیاندا حەشاریان دابوو.”
هەروەها ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییان دەکات کەهەمیشە هەماهەنگ و هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بوون.