سه‌عدی پیره:هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك پێویست نه‌بوو و جه‌بهه‌یه‌كی تری بۆ كردینه‌وه.
خواكوڕك
بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له شاری كه‌ركوك یه‌كێتی بۆ دوو سه‌نگه‌ر دابه‌شكردوه و هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵن و هه‌ندێكی تر بیانوو ده‌هێننه‌وه و به ناڕاسته‌وخۆ پێیان باش نیه، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵیت” نه‌ده‌بوو جه‌بهه‌یه‌كی تر بۆخۆمان بكه‌ینه‌وه.
(سەعدی ئه‌حمد پیرە) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان له كه‌ركوك به روداوی ڕایگه‌یاندوه”، هەڵکردنی ئاڵا مافێکی نەتەوەیی کوردە لە کەرکووک، بەڵام نەدەبوو ئێستا ئەو بڕیارە بدرێت و “خۆمان توشی شەڕی عەرەب و تورکمان بکەین، جەبهەیەکی دیکە بۆ خۆمان بکەینەوە.
به بڕوای چاودێرانی سیاسیش یه‌كێتی نیشتیمانی دابه‌شی دوو به‌ره بوون و هه‌ندێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی ئاڵان هه‌ندێكی تر دژن.