سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە باڵيۆزى نه‌رويج له‌ ئوردن و عێراق ‌کرد‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31ی کانوونی دووەمی 2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ‌ئيسپن ليندباك، باڵيۆزى نه‌رويج له‌ ئوردن و عێراق كرد.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.

باڵیۆزی نەرویج نیگەرانی بەرامبەر هێرشی ئەم دواییەی سەر هەولێر دەربڕی و هاوخەمى خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکە بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرسامی خۆيشی بە خۆڕاگری و هاوهەڵوێستی گەلی کوردستان بەرامبەر ئەو هێرشە ناڕەوایەی کرایە سەر هەولێر نیشاندا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاوسۆزی نەرویجی کرد و جەختی کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵی گرنگ و کارای خۆی لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی بگێڕێت.

 

Back to top button